‌ماسكی ئەڤۆگادۆ بۆ قژ و پێستت بەكاربهێنە

وێستگە ستایل-




وێستگە ستایل-

ڕەنگە پێشتر سوودە تەندروستیەكانی میوەی ئەڤۆگادۆت بیستبێت ، ئەم میوەیە بەهۆی شێداری و ئەو ڤیتامین و پێكهاتە زۆر بەسودانەی تیایدایەتی وایكردوە بە یەكێك لە میوە تایبەتەكانی بواری جوانكاری دابنرێت پێست بە گەشاوەی و ڕونی دەهێڵێتەوە و ڕێگری دەكات لە چرچ بوونی پێست ، لەڕێی ئەم بابەتەوە سوودەكانی ئەم میوەیە بۆ قژ و پێست ئاشكرا دەكەین .

1- زەیتی ئەڤۆگادۆ : پارچەیەك لۆكە بە زەیتی ئەڤۆگادۆ تەڕ بكە بەڵام بە مەرجێك پێشتر ڕوخسارت خاوێن كردبێتەوە و دوای ئەوەی ئەم زەیتەت دا لە ڕوخسارت مەساج بە پێستت بكە و شەوانە ئەم زەیتەی پێوە بهێڵەرەوە و ئەو شەوە با ئەو زەیتە بە ڕوخسارتەوە بمێنێتەوە و بۆ ڕۆژی دواتر ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە ، دەتوانیت ڕۆژانە ئەم زەیتە بۆ ڕوخسارت بەكاربهێنە ئەگەر پێستی ڕوخسارت وشكە و ئەكەر پێستت چەورە ئەوە تەنها حەفتەی دووجار ئەم زەیتە بۆ پێستت بەم ڕێگەیە یەكاربهێنە .



2- ماسكی ئەڤۆگادۆ و هەنگوین :پارچەیەك  لە میوەی ئەڤۆگادۆی پێگەیشتوو بیخەرە ناو خەڵاتێكی كارەبایی و ووردی بكە و یەك كەوچكی بچوك هەنگوینی لەگەڵ تێكەڵاو بكە و ئەمە بدە لە پێستی ڕوخسارت و ماوەی 20 دەقیقە بە پێستتەوە بیهێڵەرەوە و دواتر ڕوخسارت بە ئاوی سارد خاوێن بكەرەوە .

3- چۆنیەتی دروستكردنی ماسكێكی تایبەت لە ئەڤۆگادۆ بۆ ئەو كەسانەی تاڵەكانی قژیان لاواز بوە و سوتاوە بە هۆی زۆر بۆیاخكردن یان بەكارهێنانی ئامێری وشككردنەوەی قژ ئەم ماسكە قژت بەهێز دەكات و تاڵەكانی گەشاوە دەكات ، ئێستا پارچەیەك لە میوەی ئەڤۆگادۆ بە خەڵاتێكی كارەبایی وورد بكە و كەمێك لە ئاوی لیمۆی تێبكە و ئەم گیراوەیە تاڵ تاڵ بدە لە قژت و ماوەی 20 بۆ 30 خولەك ئەم ماسكە بە قژتەوە بهێڵەرەوە و دواتر قژت بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ خاوێن بكەرەوە .

سەرچاوە:حیاتك


AM:10:55:16/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 6044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌