‌ئەگەر باڵات كورتە پێویستە ئەم هەواڵە بخوێنیتەوە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


هەندێك لە و پیاوانەی ڕەنگی پێستیان سپیە و باڵایان بەرز نیە بە دەست كێشەی كەچەڵیەوە دەناڵێنن لەكاتێكدا پیاوە باڵا بەرزە ئەسمەرەكان  كەمتر كێشەی ڕوتانەوەیان هەیە .


نوێترین توێژینەوە لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدراوە و تیایدا ئەوە هاتووە ئەو پیاوانەی باڵایان كورتە و ڕەنگی پێستیان سپییە واتە لە ڕەگەزی ئەوروپین و كێشەی ڕوتانەوەی سەریان زیاترە، لەچاو ئەو پیاوانەی باڵایان بەرزە و ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە .

ستیڤانی هیلمان - توێژەر لە زانكۆی بۆن و سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە دەڵێت " پێدەچێت ئەو پیاوانەی باڵایان كورتە و ئەوە ئەگەری ڕوتانەوەی سەریان زیاتر بێت چونكە هەندێك داتا هەن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەو بۆهێڵانەی بەرپرسن لە كورتە باڵایی هەمان ئەو بۆهێڵانەن كە پەیوەندیان بە كەچەڵیەوە هەیە" 

ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری " تیتشر كومونیكیشنز" بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە 67 گۆرانكاری لە بۆهێڵەكاندا ئەگەری كەچەڵبوون زیاد دەكات ، ئەم دیاردەیە زیاتر لەو پیاوانەدا دەردەكەوێت كە بنەچەیان ئەوروپییە چونكە %80 ی پیاوانی ئەوروپا كاتێك دەكەنە تەمەنی 30 ساڵی   قژیان دەڕوتێتەوە بەڵام ڕوتانەوەی قژ لەناو خەڵكی بە ڕەگەز ئاسیا كەمترە و دەگاتە %50 بۆ 60 و لەناو ڕەش پێستەكان (ئەفەریقا ) ئەم دیاردەیە كەمترینە .

سەرچاوە:العربية 


PM:01:11:11/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 10597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌