10 وێنە ...تەنها ئەو كەسانە لێی تێدەگەن كە چاویلكەی پزیشكی بەكاردەهێنن
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
لاوازی چاو یەكێكە لە كێشە تەندروستیەكان كە هەندێك كەس بە دەستیەوە دەناڵێنن ، لە ڕاستیدا ئەوانەی چاویلكەی پزیشكی بەكاردەهێنن دووجار ئەم گرفتەیان هەیە جارێك بۆ بەكارهێنانی چاویلكەكە و جارێكی دیكەش بۆ لاوازی توانای بینینیان .
ئێستا تەماشای وێنەكان بكە و لە دۆخی ئەو كەسانە تێبگە كە چاویلكە بۆ چاویان بەكاردەهێنن ئەگەر تۆ چاوەكانت لاواز نیە .
1- ئەو كاتەی لە شوێنی كاركردن یان خوێندنگە دەگەڕێنەوە و لەبەر ماندوێتی زۆر ڕاستەوخۆ پاڵدەكەون و چاویلكەشیان لە چاودایە.
2-كاتێك لە خەو هەڵدەستیت و چاویلكەت لە چاودایە و كوپێك قاوە یان چای گەرم دەخۆیتەوە .
3- كاتێك هاوڕێكەت داوای ئەوەت لێدەكات چاویلكەكەت تاقی بكاتەوە و لەسەر چاویلكەكەت پەنجە مۆری خۆی جێدەهێڵێت ...بەڕاستی بێزاركەرە .
4- هەموو ژوورەكە دەگەڕێت بەدوای چاویلكەكەت و دوای چەند كاتژمێر گەڕان چاویلكەكەت بەسەر سەری خۆتەوە دەدۆزیتەوە.
5-ئەو كاتەی باران دەبارێت .
6-ئەو كەسانەی چاویان زۆر لاوازە و بێ چاویلكە نابینن دۆخیان ڕێك وەك ئەم وێنەیە وایە كاتێك چاویلكەكەیان ون دەكەن و بەدوایدا دەگەڕێن .
7-وێنەی یەكەم توانای بینینی من بێ چاویلكە / وێنەی دووەم هاوڕێكانم چۆن بیر لە توانای بینینم دەكەنەوە بێ چاویلكە .
8- تەنها چەند خولەكێك چاویلكەكەم بە پاكی دەمێنێتەوە .
9-ئەمەش لەكاتی پشكنینی چاودا
پزیشك :ئەو پیتانە بخوێنەرەوە كە نوسراون .
من : دكتۆر ئەوە تۆ كوایت ناوبینم .
10- وەرزی زستان باشترین وەرزی ساڵە بۆ ئەو كەسانەی چاویلكە لە چاو دەكەن ، بەتایبەت ئەوكاتەی كە لە سەرمای دەرەوە دەچیتە شوێنێكی گەرمەوە .
AM:11:13:30/05/2017
ئهم بابهته 18394
جار خوێنراوهتهوه