10 ڕێنمایی بۆ ڕۆژوویەكی تەندروست
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
لە مانگی ڕەمەزاندا جەستە خاوێن دەبێتەوە چونكە بۆ چەند كاتژمێرێكی زۆر دوور دەكەویتەوە لە خواردن و بەمەش خانەكانی جەستە نوێ دەبنەوە ، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا تەندروست بیت ئەوە پێویستت بەم 10 ڕێنماییە دەبێت .
1- دوور بكەوەرەوە لە خواردنی بڕێكی زۆر لە خواردن لە دوای بەربانگ كردنەوە بۆ ئەوەی توشی ئازاری گەدە نەبیت .
2- لە ماوەی نێوان بەربانگ كردنەوە و پارشێو چەرەس و میوە بخۆ و ئاوی پێویست بخۆرەوە .
3- بۆ ئەوەی تەواوی ئەو خواردنەی دەیخۆیت لە گەدەتدا هەرس ببێت ئەوە پاروی بچووك بخۆ و باش بیجو كاتێك بەربانگ دەكەیتەوە .
4- باشتر وایە خواردنی ژەمی پارشێو درەنگ بخەیت بۆ ئەوەی هەستكردنت بە برسێتی لە ماوەی ڕۆژەكەدا كەم ببێتەوە .
5- ئاو و شەربەتی سروشتی بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت ئەو بڕە ئاوەی لە دەستی داوە دەستی بكەوێتەوە و توشی قەبزی نەبیت .
6- شیرینی و خوێ لە ژەمی بەربانگدا مەخۆ بۆ ئەوەی هەستكردنت بە تینوێتی كەم ببێتەوە لە ڕۆژدا .
7- سەوزە و میوە زۆر بخۆ چونكە سەرچاوەی ئاو و ڤیتامینن بۆ جەستە .
8- خواردنی خۆراكە چەورەكان كەمبكەرەوە چونكە هۆكار دەبن بۆ هەستكردن بە تینوێتی .
9- یەك كاتژمێر دوای بەربانگ كردنەوە وەرزش بكە ئەمە بۆ چالاككردنی هەرسی گەدە پێویستە .
10- زەڵاتە بۆ ژەمەكانت زیاد بكە بۆ ئەوەی لە خواردنی ژەمەكانتدا ڕیشاڵ هەبێت و ئەمە بۆ چالاكردنی هەرسی گەدە پێویستە .
PM:01:29:29/05/2017
ئهم بابهته 13711
جار خوێنراوهتهوه