بەوێنە...10 ڕێگەی ئاسان بۆ ئەوەی عاشقت بێت
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
كاتێك كەسێكت خۆش دەوێت ئارەزووی ئەوە دەكەیت ئەویش هەمیشە هەمان هەستی هەبێت بۆت ، دەتوانیت بە 10 بیرۆكەی زۆر ئاسان كارێك بكەیت بۆ ئەوەی ئەویش هەمیشە لێت نزیك بێت و هەمیشە ئارەزووی ئەوە بكات لات بێت .
1- ئەوكاتەی پەیوەندیت پێوە دەكات ئەوە زۆر خۆت شپیرزە مەكە ، چی تیادایە ئەگەر دووجار پەیوەندی بكات هەتا تۆی دەست دەكەوێت ؟
2- كاتێك نامەیەكت بۆ دەنێرێت و هەواڵت دەپرسێت تەنها وەڵامدانەوەی بە كورتی كە تۆ باشیت ئەوە بەسە پێویست ناكات دنیایەك ڕونكردنەوە بدەیت .
3-زیاتر لە 20 خولەك سەرقاڵی نوسینی تێكست مەسج مەبە لەگەڵ ئەو كاتەكانی خۆت بۆ شتی دیكەش تەرخان بكە .
4- پێنج خولەك جارێك نامەیەكی بۆ مەنێرە هەتا بزانیت ئەو چی دەكات ، یان هەر پێنج خولەك جارێك وەڵامی بدەیتەوە بۆ ئەوەی بزانێت تۆ سەرقاڵی چیت ، كەمێك پشت گوێ خستنیش بەسوودە بۆ ئەوەی زیاتر نرخت بزانێت و هۆگرت بێت .
5- تەواوی زانیاریەكانت مەخەرە ناو سۆشیال میدیا و لە فەیسبووكەكەت بڵاوی مەكەرەوە چ كارێك دەكەیت بۆ ئەوەی تایبەتمەندیەكانت پارێزراو بێت .
6- دوای كاتژمێر 12 ی شەو بخەوە و چیتر هیچ جۆرە باسێك لەگەڵ دەزگیرانەكەت مەكە بۆ ئەوەی لە یەیانی ڕۆژی داهاتودا چالاك بیت نەك خەواڵوو .
7- ئەگەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هاوڕێت نەبێت ئەوە دوور بكەورەوە لەوەی كە هیچ شتێك لەسەر هەژمارە تایبەتەكەی ئەو بنوسیت .
8- زیاتر لە 20 خولەك كات بەسەر مەبە بە ناردنی نامە بۆ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت و بینین و چاوپێكەوتنی ڕاستەوخۆ باشترە بۆ ئەوەی خۆشەویستی نێوانتان زیاد بكات .
9- كاتێك نامەیەكی بۆ دەنێریت هەوڵبدە كەمترین ئیمۆجی بۆ بنێریت و باشتر وایە وشەكانت كورت و پوخت بن .
10- لە كۆتایدا ئەوەت بیر بێت تەنانەت ئەگەر زۆریش خۆشت دەوێت و ئاواتی ئەوە دەخوازیت هەموو چركەیەك لەگەڵت بێت ئەوە هەوڵ بدە خۆت زۆر نزیك نەكەیتەوە پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن بەرەنگار ببنەوە لە پێناو بەدەست هێنانی ئەو ئافرەتەی خۆشیان دەوێت .
PM:12:20:17/05/2017
ئهم بابهته 67454
جار خوێنراوهتهوه