‌به‌وێنه‌.. ساندرا به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

كچه‌ گۆرانیبێژ ساندرا بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوبكاته‌وه‌ به‌ زمانی ئسپیانی.

لە لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ وێستگه‌ ستایل ساندرا ئەلساندرا وتی" نوێترین کارم گۆرانێکی ئیسپانیە، بە ناوی Hola chicos کارێکی جیاواز لە دوو گۆرانیە پێشووم لە ڕووی کلیپ و کاری موزیک و گوتندا ،ئەو گۆرانیە پەیامێکە بۆ کوڕان کە کچان ئازا و چاڵاکن باوڕیان بە خۆیان کار دەکەن"

ده‌شڵێت" جیاوازی نێوان پیاو و ژن نیە بۆیە ئێمەش هەین ،ئەو گۆرانیە تێکستی areo لە ئەمریکا نوسیەتی ، ئاوازی taim لە وڵاتی ئەڵمانیا کراوە ،میکس و مایسترینگ لەلایەن i wanna be dj ئەنجامدراوە ،ئەو کلیپە هەر وەك کارەکانی تر باوکم سپۆنسەری کردووە تێچووی کلیپەکەی دابین کردووە ،چونکە هەمیشە پاڵپشتی کارەکانی من بۆ هونەری گۆرانی گوتن ، ئەو گۆرانیە ئەمجارەم لە لایەن دەرهێنەر و فۆتۆگراف (ڕەوەند جەواد) دەرهێنانی بۆ کراوە بە شێوه‌یه‌کی سادە و نوێ،کاری وێنەگرتنی لە لایەن عەدنان سالار بۆ کراوە ،تەواوی وێنەگرتنی لە وڵاتی ئەڵمانیا وێنەگری بۆ کراوە .



 



AM:09:44:15/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل