ڤیدیۆ .. هەڵوێست کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل-
هونەرمەندی ناسراو هەڵوێست محەمەد کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە، شهوی ڕابردوو هونەرمەند هەڵوێست نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "دۆڕاندمان" بڵاوکردەوە.
تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن هەڵوێست خۆیەوە نوسراوەو موزیکی گۆرانیەکەش عەلی شەریف زادە ئامادەی کردووە، کاری دەرهێنانی کلیپەکەش لەلایەن ئەڵتان نوری ئەنجامدراوە.
هەڵوێست گۆرانیبێژ و ئەکتەرە، خەڵکی شاری سلێمانیە، لە کوردستان هەوادارێکی زۆری هەیە و خاوەنی 3 ئەلبوم و چەندین ڤیدیۆ کلیپە، لە ماوەی ڕابردووشدا وەک ئەکتەری سەرەکی لە فیلمی پەیکەری دڵ ڕۆڵی بینی و لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا، فیلمەکەش بینەرێکی زۆری لە خۆی کردەوە.
AM:10:41:07/09/2019
ئهم بابهته 7388
جار خوێنراوهتهوه