دوای هاوسهرگیری.. خانم لهم ههڵانه خۆت دوور بگره
وێستگە ستایل-
ئهنجامدانی چهند ههڵهیهك ژیانی هاوسهرگیری دهخاته مهترسیهوه، باشتر وایه خانمان لهم ڕهفتاره ههڵانه دوور بكهونهوه ههتا ژیانی هاوبهشیان بێ كێشه بێت.
1- غیرەكردنی زۆر : خانم ئەو كاتەی هاوسەرەكەت لەگەڵ ئافرەتێكی دیكە قسە دەكات دوور بكەوەرەوە لەوەی وا دەربخەیت كە غیرەی لێدەكەت ، چونكە ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە متمانەت پێی نیە و لە هەمان كاتدا متمانەت بەخۆشت نیە .
2- پێنەدانی ڕوبەڕێك بە هاوسەرەكەت بۆ ئەوەی تەنها بێت : كاتێك هاوسەرەكەت توڕەیە و مەزاجی نیە تۆش ئەوەندەی تر سەر مەخەرە سەری و توڕەی مەكە ، سروشتی پیاوان بەوجۆرەیە كاتێك توڕەدەبن ئارەزووی ئەوە دەكەن تەنها بن هەتا ئەو كاتەی ئاسایی دەبێتەوە .
3-گرنگی نەدان بە خوودی خۆت : دوای هاوسەرگیری پێویستە زیاتر لە جاران گرنگی بە شێوە و دەركەوتن و ڕوخسارت بدەیت و كارێك مەكە سەرقاڵیت بە منداڵ ماڵەوە خۆتت بیر بباتەوە .
4- دوور كەوتنەوە لە هاوڕێ و چونە دەرەوە و كات بەسەر بردن لەگەڵیان دوای هاوسەرگیری یەكێكی دیكەیە لە هەڵەكان ، ئەمە خۆتت بیر دەباتەوە .
5- نانەوەی شەڕ و ئاژاوە : ئەو كاتەی كێشەیەكت هەیە ڕاستەوخۆ بە هاوسەرەكەت بڵێ چونكە زۆربەی پیاوان ناچنە قوڵای بابەتەكانەوە هەتا بزانن كێشەو چیە .
6- بۆڵە بۆڵی بەردەوام و سەرزەنشت كردنی هاوسەرەكەت : هەوڵبدە دوور بكەویتەوە لەم ڕەفتارە ، ئەمە وادەكات لەبەر چاوی هاوسەرەكەت نرخ و پێگەت لەق ببێت .
7- پێنەزانین و نرخ دانەنان بۆ كاری هاوسەرەكەت : دوای هاوسەرگیری پێویستە هاوسەرەكان بەجۆرێك بیر بكەنەوە كە چیتر ژیانیان بەیەكەوەیە و دەبێت نرخ بۆ هەموو ئەو شتانە دابنێن كە ئەنجامی دەدەن بۆ سوودی خێزانەكەیان .
PM:08:54:22/02/2021
ئهم بابهته 11180
جار خوێنراوهتهوه