له‌ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا ئه‌م 8 ده‌ربڕینه به منداڵه‌كه‌ت بڵێ
وێستگە ستایل-
وتنه‌وه‌ی وشه و ده‌ربڕینه‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر ناخ و ده‌رونی مرۆڤ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ له دڵی منداڵه‌كه‌ت زیاد بكات باشتر وایه ڕۆژانه ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی پێ بڵیته‌وه.
1-متمانەم پێتە.
2-ئەگەر لە كارێكدا سەرنەكەوتی ئەوە كۆڵ مەدە چونكە تۆ بەهێزیت و دەتوانیت ئەو كارە بكەیت .
3- ڕۆژەكەت چۆن بەسەر برد ولەگەڵ هاوڕێكانت چیت كرد.
4- بۆ هەموو كارێكی باش هەمیشە و هەمووكات من لەپشتی تۆم وەك قەڵایەك.
5- جێگەی شانازی منیت هەموو كاتێك .
6- بوونی تۆ هەمووو شتێك باش دەكات.
7- سوپاس بۆ ئەوەی لە ژیانی مندا هەیت و یارمەتی ڕۆحم دەدەیت بەردەوام زیندوو بێت.
8- لە هەموو شتێك زیاتر تۆم خۆش دەوێت .
PM:05:06:14/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 6224
جار خوێنراوهتهوه