پزیشكێك:چیتر کۆرپەکانتان مەکەنە قوربانی
وێستگە ستایل-
ئەمڕۆ منداڵێکی تازە لەدایک بویان بەپەلە هێنا نەخۆشخانە کە بە ئاستەم دڵی لێیدەدا و هەناسەی نەبو، ئەو کەسەی هێنا بوی گوتی دکتۆر خێراکە شتێکی بۆ بکە تازە بوە و نەگریاوە، ئێمەش بەپەلە ئەوەی پێویست بو بۆمان کرد و هەناسەی گەڕایەوە و دڵی ئاسایی لێ ی دەدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی بگری و هەناسەی تەنگ بو لەبەر ئەوەی لە ماڵەوە لەدایک ببو و درەنگ گەیشتە نەخۆشخانە و زیاتر لە نیو کاتژمێر بێ هەناسە و بێ ئۆکسجین بو، بۆیە ئەگەری مردن و بونە ئیفلیجی مێشک لەو حالەتانە زۆر بەرزە.
ئەو کۆرپە جوانە دوای نۆ مانگ لە سکی دایکی و دوای ماندوبون و هیلاکیەکی زۆر بۆ ببێتە قوربانی؟
لەبەر ئەوەی ئەو حالەتانە زۆر دوبارە دەبنەوە و کارەساتە بۆ منداڵەکە و خێزانەکەی داوا لە دایک و باوکان دەکەم منداڵ بون با لە نەخۆشخانە بێت و لەژێر چاودێری پەرستار و پزیشکان بێت بۆ ئەوەی لە حالەتی وا نەخوازراو زوو بە هانایەوە بچن.
پێویستە بزانین منداڵ بون لە دەرەوەی نەخۆشخانە ئەگەری مردن و ئیفلیجی مێشک زۆر زیاتر دەکات بەهۆی نەبونی ئامێر و کەل و پەلی پێویست و نەبونی کارمەند و پزیشکی پسپۆڕ بۆ یارمەتی دانی منداڵ لەکاتی پێویست.
تێبینی/ ئەوە مانای وا نیە ئیفلیجی مێشک لە نەخۆشخانە ڕوو نادات، بەڵکو ئەگەر هەیە ئیفلیجی مێشک لە نەخۆشخانەش ڕووبدات بەڵام ڕێژەی ڕوودانی لە دەرەوەی نەخۆشخانە و لە ماڵەوە زۆر بەرزترە.
ئا: د. سۆران صابر عثمان- پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکان
PM:04:27:14/12/2020
ئهم بابهته 16612
جار خوێنراوهتهوه