ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی سه‌ركه‌وتوو نابن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی "NUI Galway" ئیرله‌ندی ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی سه‌ركه‌وتوو نابن ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه چاودێری ئه‌و كه‌سه بكه‌ن كه خۆشیان ده‌وێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 77 كه‌س ئه‌نجامدرا و چه‌ندین پرسیاریان لێكرا بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت دوای جیابوونه‌وه‌یان له‌و كه‌سه‌ی خۆشیان ویستوه چۆن تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن.
كاتێك مرۆڤ له‌و كه‌سه جیاده‌بێته‌وه كه خۆشی ویستوه ئه‌وه متمانه به‌خۆبوونی كه‌مده‌بێته‌وه و چه‌ندین گرفتی ده‌رونی بۆی دێته پێشه‌وه كه په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی پێشووی هه‌بووه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توشی خه‌مۆكی ده‌بێت و به ووردی چاودێری پۆست و ئه‌كاونتی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه لێی جیابۆته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پۆستی جۆراوجۆر بكه‌ن هه‌تا به هاوڕێكانیان ڕابگه‌یه‌نن كه دۆخی ده‌رونیان زۆر باشه و باشترن له‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بووه كه ئێستا لێی جیابونه‌ته‌وه.
PM:03:21:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6063
جار خوێنراوه‌ته‌وه