‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نت درێژ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته‌ هاوسه‌رگیری بكه‌

وێستگە ستایل-


ئه‌و كاته‌ی‌ بیر له‌ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یته‌وه‌ زۆر گرنگه‌ بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌یكه‌یته‌ هاوبه‌شی ژیانت كێیه‌ و چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت پاشه‌ڕۆژت له‌گه‌ڵی به‌چی ده‌گات.

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ زانكۆی "ئابردین" ی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ژنێكی زیره‌ك ده‌كه‌ن به‌ هاوبه‌شی ژیانیان ئه‌وه‌ كوالیتی ژیانیان زۆر باش ده‌بێت و ئه‌م ئه‌نجامه‌ له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دوانه‌ پێی گه‌یشتوون، ئه‌و دوانه‌یه‌ی ئافره‌تێكی جوانی كردۆته‌ هاوسه‌ری خۆی ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونی به‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه‌ و ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت.

ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ئافره‌تی زیره‌ك ده‌كه‌ن به‌ هاوسه‌ری خۆیان ئه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ڕاهێنانی مێشك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیان ده‌دات ته‌مه‌نیان چه‌ندین ساڵ درێژتر بێت.


PM:02:19:15/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 53035 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌