ئایا په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان زه‌یت و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی نێوان ترشی لینۆلیك كه یه‌كێكه له ترشه چه‌وریه باوه‌كان له زه‌یتی ئاماده‌كردنی خواردن هه‌یه وه‌ك زه‌یتی گه‌نمه‌شامی و گوڵه‌به‌ڕۆژه، له‌گه‌ڵ گه‌شه سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌جۆری سێ ی نه‌رێنی كه باوترین و مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌یه و به‌گران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه زاناكان له زانكۆی"وایل كۆرنیل" ی پزیشك له نیویۆرك ئه‌نجامیانداوه تیایدا هاتوه، ترشی لینۆلیك كه جۆرێكی ترشی ئۆمیگا-6 ه به پرۆتینی جۆری FABP5 ده‌نوسێت به‌و هۆیه‌وه چالاكی خانه‌ی mTORC1 خێرا ده‌كات كه به‌رپرسه له ڕێكخستنی گه‌شه‌ی خانه‌كان و خێراكردنی گه‌شه‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه و سیستمی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌م جۆره ترشه‌ی پێدراوه هۆكار بووه بۆ گه‌شه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی.
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌جۆری سیانی نه‌رێنی %15 ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ه به‌ڵام زۆر گرنگه خانمان له‌باره‌ی باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه به‌ئاگابن.
ئه‌گه‌رچی نوێژینه‌وه‌كانی پێشوو په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان به‌كارهێنانی ترشی لینۆلیك و مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دیاری نه‌كراوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بابه‌ته وه‌ك"سندوقی جیهانی بۆ توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه" داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند زه‌یتی ڕوه‌كی به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌توشبوون به‌شێرپه‌نجه به‌دووربن.
هاوكات پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن سیستمی خۆراكی هاوسه‌نگ ده‌وڵه‌مه‌ند به میوه و سه‌وزه و دانه‌وێڵه و چه‌ره‌س بخۆن و زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربهێنن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:04:39:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه