چۆن جیاوازی بکەم لە نێوان کێشەی قۆڵۆن و نەخۆشی سیلیاک؟
وێستگە ستایل-
كێشهی قۆلۆن و نهخۆشی سیلیاك دوو گرفتی تهندروستی جیاوازن، بهڵام چۆن دهكرێت جیاوازی لهنێوانیاندا بكرێت؟ دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری نهشتهرگهری گشتی لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
1-بەپێی هۆکار:
-نەخۆشی سیلیاکی: کاردانەوەی بەرگری خۆکارانە بەرامبەر بە گلوتین (پرۆتینێکە لە گەنم، جۆ) هەیە
-نەخۆشی قۆڵۆن: دەکرێت بەهۆی هەوکردن ، فشار یان کێشەی پێکهاتەیی ترەوە بێت.
2-نیشانەکان
1-نەخۆشی سیلیاک
-سکچوونی درێژخایەن یان قەبزی
-ئاوسانی سک و غازات
-دابەزاندنی کێش
-شەکەتی
-پەڵەی پێست
-کەمی ماددەی خۆراکی (ئاسن، B12)
2-نەخۆشییەکانی قۆڵۆن :
-ئاوسانی سک، گرژبوونی سک، ناڕەحەتی
-لە نەخۆشی کرۆن (نەخۆشییەکی قۆڵۆنە) خوێن لە پیساییدا، ئازاری توندی سک، سکچوون، دابەزینی کێش
نەخۆشی سیلیاکی: نەخۆشییەکی درێژخایەنە و پێویستە بە بەردەوامی خۆراکی بێ گلوتین بخۆیت.
نەخۆشی قۆڵۆن: دەتوانێت درێژخایەن بێت یان کاتی (بەهۆی هەوکردن).
3-مەترسییە درێژخایەنەکان
1-نەخۆشی سیلیاک: بەدخۆراکی، پووکانەوەی ئێسک، نەزۆکی، لیمفۆمای ڕیخۆڵە (ئەگەر چارەسەر نەکرێت).
2-کێشەکانی قۆڵۆن: هیچ زیانێک بە ڕیخۆڵەکان ناگات
PM:03:26:20/04/2025
ئهم بابهته 552
جار خوێنراوهتهوه