‌هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری گەشکە

وێستگە ستایل-

یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە لە ھەموو تەمەنێکدا روودەدات و بە پێی تەمەن و ھۆکارەکەی جۆر و چارەسەریەکانی گەشکە دەگۆرێت، دكتۆر دیار پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ باسكردوه‌.

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چه‌ند جۆری هه‌یه‌:
1-جۆرێکی گەشکە کە ھەمووان ھەستی پێ دەکەن کە کەسی توشبوو دەکەوێت و جەستەی رەق دەبێت و ھەندێک جار کەف لە دەمی دێت، گاز لە زمانی دەگرێت، یاخود قاچ دەجوڵێنێت و ئەمەش چەند دەقەیەک دەخایەنێت. "

2-جۆرێکی تری چەند چركه‌یەک دەخایەنێت کە بۆ چەند ساتێک کەسەکە ئاگای لە رووداوەکانی دەورووبەری نامێنێت بەبێ ئەوەی نیشانەکانی کە لەسەرەوە باسمان کرد تیایدا دەربکەوێت.

3-ھەندێک بار و جۆری گەشکە کەسەکە پێش روودانی گەشکە ھەست بە نیشانەکانی روودانی دەکات . 

4-ھەندێک جۆری لە کاتێکدایە دایک و باوک ھەست دەکەن منداڵەکانیان توانای وەرگرتنی زانیاری نوێی نیە و چەند ھەوڵ دەدات ئاستی نمرەکانی لە چاو ئەو ماندووبونەیدا نیە، ئاستی زیرەکی دادەبەزێت و کە ئەمەش پێویستە زوو چارەسەر بکرێت تا کاریگەری لەسەر زیرەکی منداڵەکە لە داھاتوودا نەبێت . 

5-زۆرێک لە تەمەنەکان کاتێک توشی گەشکە دەبن تەرکیزیان کەم دەبێتەوە و بۆ ماوەیەکی کورت ئاگایان لە رووداوەکانی دەوروبەریان نامێنێت و کاتێک پرسیاریان دەربارەی ئەو رووداوانە لێ دەکەن کە لەو کاتەدا روویان داوە بە بیریان نایەتەوە و نایزانن چی رویداوە. 

دیاریکردنی نەخۆشی گەشکە بەپێی نیشانەکانی کەسەکە دەبێت و گرتنی کورتە ڤیدیۆیەکی نەخۆشەکە لە حاڵەتەکەدا یارمەتیدەر دەبێت لە دیاریکردنی تەواوی نەخۆشیەکە و جۆر و قۆناغەکەی .

ھۆکارەکانی : 
1-زۆربەی منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ بەھۆی (تا)وە توشی گەشکە دەبن .
2-بەشێک لە حاڵەتەکان بەھۆی ھەوکردنی پەردەی مێشک .
3-بەھۆی بونی کێشە لە زیندە چالاکیەکانی مێشک . 
4-نەگەیشتنی ئۆکسجین بە مێشک بەتایبەت لەکاتی لەدایکبوون .
5-ھەر کێشەیەک لە مێشکدا رووبدات ئەگەری ھەیە ببێتە ھۆی گەشکە .

وە زۆربەی حاڵەتەکانی گەشکە چارەسەر دەکرێن و تەنھا ٢٠٪‏ حاڵەتەکانی گەشکە بێ چارەسەر دەمێننەوە


AM:11:52:20/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌