‌کێشەکانی هەرسکردن چیین؟

وێستگە ستایل-

کێشەکانی هەرسکردن کە ڕەنگە ببنە هۆی دواکەوتنی هەرسکردن و هەندێک کاریگەری لاوەکی برییتین لەم حاڵه‌تانه‌ی‌ خواره‌وه‌ كه‌ دكتۆر سەرکەوت پزیشکی پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی‌ بۆ كردوه‌.
 
1-گەڕانەوەی خۆراک بۆ سورێنچک: ڕوودەدات کاتێک ماسولکەی خوارووی سورێنچک لاواز دەبێت، واتا ماسولکەی جیاکەرەوەی سورێنچک لە گەدە، کە ڕێگە دەدات خۆراک تەنها بە یەک ئاڕاستە بڕوات کە ئەویش لە سورێنچکەوە بۆ گەدەیە لە حاڵەتی ئاسایی، بەڵام لێرەدا دەبیتە هۆی گەڕانەوەی ترشەکان لە گەدەوە بۆ سورێنچک، کە هۆکاری سەرەکییە بۆ دڵەکزێ. 

2- قەبزی: ڕوودەدات کاتێک جوڵەی ڕیخۆڵەکان کەمتر بێت لە حاڵەتی ئاسایی خۆی، وە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک لێکەوتەی خراپ لەوانە: هەڵاوسان، سک ئێشە. 

3-نەخۆشی پەیدابوونی کیس: کە ئەمیش دروستبوونی کۆمەڵێک کیسە لە ڕیخۆڵەکاندا، وە لێکەوتە خراپەکانی هەوکردنی ئەم کیسانە سک ئێشە و پیسایی شل و تا دەگرێتەوە.

4-نەخۆشی کرۆن و هەوکردنی برینی کۆڵۆن: کە ئەو دوانەش ئەو کێشانەن کە توشی کۆئەندامی هەرس دەبن.

5-حاڵەتی هەراسانی کۆڵۆن: کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی چەند نیشانەیەکی ناخۆش، وەکو با کردن و سکچوون و قەبزی. 

6-هەستیاری بە لاکتۆز: ڕوودەدات کاتێک لەش ئەو ئەنزیمەی کەمە کە شەکری لاکتۆز تێک دەشکێنێت کە لەناو بەرهەمە شیرییەکاندا هەیە، وە لەکاتی خواردنیدا چەند نیشانەیەک دەردەکەون، وەکو: هەڵاوسان و با کردن و سکچوون. 


PM:06:43:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌