‌پزیشكێك: ئاردی سفر به‌كارمه‌هێنن

وێستگە ستایل-

ئاردی سفر بە شێوەیەکی باو بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی بەرهەمەکانی وەک نان و کێک و کولیچە و چەندین خواردنی دیکە، به‌ڵام زیانی ئه‌م جۆره‌ ئارده‌ چییه‌؟ دکتۆرە پروشە پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه‌.

1-چۆنیەتی دروست کردن:
ئەم ئاردە کە دروست دەکرێت کانزاکان و ڕیشاڵەکانی لێدەردەهێنرێت و ماددەیەکی تێدەکرێت بە ناوی ئەڵۆکسان بۆ ئەوەی ڕەنگی سپی دەربکەوێت ، ئەم ماددەیە دەتوانێت خانەکانی پەنکریاس تێک بشکێنێت ببێتە هۆی نەخۆشی شەکرە.

2-زیانەکانی:
-وزەیەکی زۆری بێسودت پێ دەدات چونکە کانزا و ڕیشاڵە بەسودەکانی تێدا نەماوە.

-ئەم هەموو کاربۆهایدرەیتە یان شەکرە ئەگەری توشبوون بە شەکرە زیاد دەکات

-ئەگەر کەسێک نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدانی هەبێت، ئەوە ئاردی سفری لەوانەیە هۆرمۆنەکانی مێینەی تێکبدات و ببێتە هۆی نەزۆکی.

-ئەو کاربۆهایدرەیتە دەگۆڕێت بۆ چەوری و ئەم چەوریە دەچێت بۆ لولەکانی خوێن کە مەترسی توشبوون بە جەڵدە زیاد دەکات

-قەڵەوی و ئاوسانی سک چونکە ئەم ئاردە بە ئاسانی هەرس نابێت و دەمێنێتەوە لە لەشدا

-کار لەسەر بەشێکی مێشک دەکات کە دەبێتە هۆی ڕژاندنی هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی کە وات لێدەکات دایم حەزکەی بیخۆیت.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"هه‌تا دەتوانن لە ئاردی سفر دووربکەونەوە و بەکاری مەهێنن،و باشترە ئاردی جۆ یان تێکەڵکردنی کەپه‌ک بەکاربهێنرێت چونکە ڕیشاڵی خۆراکی و ڤیتامین و کانزای تێدایە،ئەمەش مانای ئەوە نییە ئاردی جۆ یان کەپک قەڵەوت ناکات بەڵام لە ڕووی تەندروستییەوە، لە ئاردی سپی باشترە، چونکە ڕیشاڵ و فیتامیناتی تێدایە کە وزەیەکی سوودمەند بۆ لەش دەبەخشێت."


PM:06:04:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌