ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان: چاره‌كێك له دانیشتوانی جیهان توشی سیل بوون به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن
وێستگە ستایل-
دكتۆره تیریزا كاساییڤا به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی جیهانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیل سه‌ر به‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت"جیهان ئێستا نازانن ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریای سیل چه‌نده و یه‌ك توشبوو هۆكاری ئه‌وه‌یه چوار كه‌سی دیكه توشبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر كه‌س مه‌ترسییه‌كانی نازانێت"
ئێستا ته‌نها 5-10% ی توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه نیشانه چالاكه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت زیاتر له 10 ملیۆن توشبووی نوێی نه‌خۆشی سیل ساڵانه تۆمار ده‌كرێت.
دكتۆره كاساییڤا له دیمانه‌یه‌كدا باسی له‌وه كردوه توشبوو به‌نه‌خۆشی سیل ده‌كرێت چاك ببێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به چه‌ند مانگێك چاودێری و وه‌رگرتنی ده‌رمان هه‌یه كه 4- 6 مانگ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی نه‌خۆشی سیل كه به‌رگری هه‌یه بۆ ده‌رمان ده‌كرێت به‌سه‌ركه‌وتووی چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌كاتێكدا نه‌خۆشییه‌كه كار له سییه‌كان و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌كات وه‌ك ئێسك و جومگه و پێست و گورچیله و مێشك ده‌كات، مه‌رجی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كه زوو ده‌ستنیشانكردنیه‌تی.
منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگری له‌شیان لاوازه مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به‌م نه‌خۆشییه، دكتۆره كاساییڤا ده‌شڵێت" ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ئه‌نجامی هه‌ژاری و كۆچكردن بڵاوده‌بێته‌وه."
PM:04:37:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه