ئه‌م خانمانه مه‌ترسی توشبوونیان به شه‌كره‌ی دووگیانی زۆره
وێستگە ستایل-
شه‌كره‌ی دووگیانی یه‌كێكه له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی ڕوبه‌ڕوی خانمان ده‌بێته‌وه له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا، دكتۆره خێڵان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون ئه‌و دۆخانه‌ی رٍونكردۆته‌وه له‌م بابه‌ته‌دا كه مه‌ترسی توشبوونی خانمانی دووگیان به شه‌كره‌ی دووگیانی زۆر ده‌كات.
1-کێشی زیاد بێ(قەڵەو ) بێت.
2-جووڵەو چالاکی کەم بێت.
3- خۆی لە قۆناغی پێش شەکرەدا بێت.
4- لە سکپڕی پێشووتری نەخۆشی شەکرەی تووش بووبێت.
5-فرە کیسی هێلکەدان (تەکەیووس)ی هەبێت.
6- ئەندامی پلەیەکی خێزانەکەی نەخۆشی شەکرەی هەبێت.
7-کێشی مناڵی پێشووتری لە 4 کیلۆ زیاتر بووبێت.
ئەم خانمانە ئەگەری ئەوەیان هەیە تووشی شەکرەی دووگیانی ببن،بۆیە وا باشترە3 مانگ پێش ئەوەی بڕیاری سکپڕی بدەن سەردانی پزیشک بکەن و لە کاتی سکپڕی یەکەیان دا لەژێر چاودێری پزیشک دا بن ،بۆ ئەوەی لە ماکە خراپەکانی شەکرەی دووگیانی بە دووربن.
PM:03:57:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه