به‌ریتانیا..بۆیه‌كه‌مجار منداڵێك له منداڵدانێكی چاندراودا له‌دایكبوو
وێستگە ستایل-
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كۆرپه‌یه‌ك به‌م ڕێگایه بێته دونیاوه، پاش ئه‌وه‌ی دایكی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی منداڵدانی بۆكراوه و دایكه‌كه ئه‌م منداڵدانه‌ی له خوشكه گه‌وره‌گه‌یه‌وه وه‌رگرتوه، نه‌خۆشخانه‌ی له‌نده‌ن ئه‌م بابه‌تی پشت ڕاست كردۆته‌وه.
ئیمی به‌رواری 27 ی 2 ی 2025 له نه‌خۆشخانه‌ی"كوین چارلۆت " له‌دایكبووه پاش ئه‌وه‌ی "گرایس" ی دایكی كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه ماوه‌ی دوو ساڵه نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی منداڵدانی بۆكراوه، ئێستا دایك و منداڵه‌كه ته‌ندروستیان زۆر باشه.
دایكی ئه‌م منداله توشبووی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن بووه كه پێی ده‌وترێت سیندرۆمی MRKH به‌هۆیه‌وه منداڵدان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه ناكات و هه‌ندێكجار نه‌خۆش ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌ی هه‌ر نییه، ئه‌م نه‌خۆشییه توشی یه‌ك ئافره‌ت ده‌بێت له‌كۆی 5000 ئافره‌ت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئافره‌ته‌كه هێلكه‌دانی ته‌ندروسته، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت له‌ڕێی پیتاندنی ده‌ستكرد و چاندنه‌وه‌ی له منداڵاندا ببێت به خاوه‌نی منداڵ.
ریچارد سمس وه‌ك پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان وتویه‌تی" هه‌ست به‌خۆشی ده‌كه‌ن پاش 25 ساڵ توێژینه‌وه له‌كۆتاییدا گه‌یشتین به ئه‌نجام"
نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی منداڵدان له چه‌ندین وڵاتی جیهان ئه‌نجامدراوه و یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری له‌وڵاتی سوید ئه‌نجامدراوه له ساڵی 2013 و تائێستا به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی منداڵدان 50 منداڵ له‌دایكبوون.
PM:03:56:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوه‌ته‌وه