بنێشتی دژه ڤایرۆس دروستده‌كرێت
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان له‌كۆلێجی پزیشكی ددان له‌زانكۆی په‌نسلڤانیا به‌هاوكاری چه‌ند توێژه‌رێك له فنلوندا، جۆرێك بنێشتیان دروستكردوه مه‌ترسی توشبوون به دوو نه‌خۆشی ڤایرۆسه گوازراوه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڕێژه‌ی %95، له‌وانه‌ش"ئه‌نفلۆنزا و هێرپس"
له‌م داهێنانه‌دا جۆرێك پرۆتینی سروشتی دژه ڤایرۆس كه به FRIL ناسراوه دروستكراوه، له ده‌نكۆڵه‌ی لاب لاب ده‌رهێندراوه (Lablab purpureus)كه ڕوه‌كێكی ئیستیواییه له كۆمه‌ڵه‌ی پاقله‌مه‌نیه‌كانه و ئه‌م پرۆتینه خراوه‌ته ناو بنێشته‌كه‌وه.
له‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه ئه‌م پرۆتینه كاریگه‌ره به‌رامبه‌ر به چه‌ند زنجیره‌یه‌ك ڤایرۆس له‌وانه‌ش" هێرپس ی سادده (HSV-1 وHSV-2)و دوو جۆری ئه‌نفلۆنزا A (H1N1 وH3N2)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له گۆڤاری Molecular Therapy بڵاوكراوه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به‌سه‌ركردایه‌تی پرۆفیسۆر هینری دانییل له زانكۆی په‌نسلڤانیا ئه‌نجامدراوه،له هه‌ر بنێشتێكدا بڕی 40 میلیگرام پرۆتین هه‌یه %95 مه‌ترسی توشبوون به‌و دوو جۆره ڤایرۆسه كه‌مده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌درێت به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه.
PM:05:15:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 712
جار خوێنراوه‌ته‌وه