‌چۆن خزمەتی پێیەکانی کەسێک بکەین کە شەکرەی هەیە؟

وێستگە ستایل-

توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ یه‌كێك له‌ ماكه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان دروستبوونی برینی بێ چاره‌سه‌ره‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌یان به‌دیاریكراوی له‌سه‌ر پێكانیان، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن، له‌م بابه‌ته‌دا 5 هه‌نگاوی خستۆته‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی پێیه‌كانی كه‌سێكی توشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ بكرێت.
 
پێنج خاڵی گرنگ هەیە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن بۆ خزمەتی پێیەکان لە کەسانی توشبوی شەکرەدا:

1-خزمەتکردنی پێست و نینۆک : ڕۆژانە پێویستە بە صابونی ئاسایی پێیەکان بشۆرێت بە هێواشی و بەبێ پەستان خستنەسەر، ئەگەر پێیەکان ووشکبۆوە یاخود قڵیشی هەبوو لۆشنی شێدارکەرەوە بەکاربهێنرێت ، باشترە نینۆکەکان کاتێک بکرێت کە پێشوەختە تەڕکرابێ‌ت بۆ ئەوەی نەرم بن و بە ئاسانی نینۆکردن ئەنجامبدرێت.

2-رۆژانە چاودێری پێیەکان بکرێت، هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا بە ووردی سەیری پێیەکان بکە و بزانە برین دروستنەبووە، سەیری یەکە یەکەی پەنجەکان و نێوان پەنجەکان بکە بە ووردی، دەتوانێت ئاوێنەبەکاربهێنی بۆ ئەو شوێنانەی دیارنین، چێکی سەری پەنجەکانت بیرنەچیت چونکە پەستان لەسەر سەری پەنجەکانە و ئاسانتر توشی برین دەبن، هەرکات هەستت بە هەر برین یاخود شتێکی نائاسایی کرد خێرا پزیشکەکەت ئاگاداربکەرەوە.

3-گۆرەوی گونجاو بەکاربهێنە کە پێیەکان ئیسراحەتبن تیاییدا، نابێت گۆرەوی تایبەت بە شەکرە پەستان دروست بکات لەسەر پێیەکان.

4- گەرمی زۆر نابێت بەکاربێت بۆ شتنی پێیەکان جا بەشێوەی ئاوی گەرم یاخود هەر ڕێگایەکیتری گەرمی بێت.

5-هەرگیز بە پێوخاسی  بەسەر زەویدا مەڕۆ یان هەر شوێنێکیتر.


PM:05:01:07/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌