چه‌ند نیشانه‌یه‌ك گه‌نجان پێش مردنی كتوپڕ هه‌ستی پێده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه توێژه‌ره‌وه سویدیه‌كان ئه‌نجامیانداوه تیایدا ده‌ركه‌وتوه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی پێش وه‌خته ئاگای ده‌دات به مرۆڤ له مردنی كتوپڕی دڵ ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سانه‌شدا كه ته‌ندروستی و جه‌سته‌یه‌كی پته‌و و باشیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ندێك حاڵه‌ت توشی مرۆڤ ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت"سندرۆمی مردنی كتوپڕی دڵ (SADS) زیاتر له‌ناو ئه‌و گه‌نجانه‌دا بڵاوه كه توشی نه‌خۆشی دڵ یان گرفتی ته‌ندروستی پێشوه‌خته نه‌بوون"
ئازاری سنگ و توندی هه‌ناسه‌دان، باوترین نیشانه‌كانی توشبوونه به جه‌ڵده‌ی دڵ پاش ئه‌وه‌ش دڵ له چالاكی ده‌وه‌ستێت و ئه‌گه‌ر كتوپڕ فریاگوزاری بۆ نه‌خۆشه‌كه نه‌كرێت ئه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه %22 ی حاڵه‌ته‌كانی مردنی كتوپڕ هۆكاره‌كه‌ی وه‌ستانی دڵ بووه، ناوه‌ندی ته‌مه‌نی مردن به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه 23 ساڵه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه گیانیان له‌ده‌ستداوه پیاو بوون.
ئه‌مانه‌ش باوترین نیشانه‌كانی مردنی كتوپڕی دڵه:
1- دڵه كوتێ و ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ.
2-بورانه‌وه‌ی كتوپڕ.
3-دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه.
4-ئازاری ماسولكه و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش، هه‌ندێكجار وه‌ك توشبوون به په‌تا لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
PM:04:50:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه