جۆرهكانی گرێی جگهر
وێستگە ستایل-
گرێی جگەر بریتیە لە گەشەیەکی نائاسایی کە لەسەر جگەر دروست دەبێت،دكتۆر باوان پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا جۆرهكانی گرێی جگهر ی خستۆته ڕوو.
سێ جۆری سەرەکی گرێی جگەر هەیە:
یەکەم: گرێی ئاسایی
ئەمانە شێرپەنجەی نین، زۆربەی کات ئهم گرێیانە هیچ نیشانەیەک دروستناکەن، بەهۆی پشکنینی سۆنارەوە گرێکان دەردەکەون.
دووەم: گرێی شێرپەنجەیی جگەر
ئەو گرێیانەن کە لە خانەکانی جگەرەوە دروستدەبن، بە گوێرەی ژمارە و قەبارە و قۆناغی گەشەکردنی گرێ شێرپەنجەییەکە، نیشانەی نەخۆشییەکە دەردەکەوێت، گرنگترین نیشانەی یٔەم گرێیانە، سکیٔێشە و کەمبوونەوەی خواردن و لاوازی و کێشدابەزین و زەردووییە.
سێیەم: گرێی شێرپەنجەیی دەرەوەی جگەر
ئەم گرێ شێرپەنجەییانە کاتێک دروستدەبن کە ئەندامێکی دیکەی چارەخوازەکە، بە تایبەتی ئەندامەکانی کۆئەندامی هەرس، دووچاری شێرپەنجە بووبێت، ئەگەری ئەوەی هەیە لەو ئهندامەوە خانەی شێرپەنجەیی لە رێگەی خوێنەوە یان راستەخۆ، بەرەو جگەر بڕۆن و لە جگەردا گرێی شیرپەنجەیی دروستبکەن.
PM:04:49:07/04/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه