پسپۆڕان: ئاگاداربن ئه‌م هه‌ڵه‌یه دوباره مه‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له بواری پزیشكی ئاگای ده‌ده‌ن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی باو كه ملیۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌هۆی خواردنی ده‌رمانه‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی مردنیان زیاتر ده‌كات.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"سه‌دان هه‌زار نه‌خۆشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك"ڕه‌بۆ و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ" ساڵانه به‌هۆی ناڕێكی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كانیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م هه‌ڵه‌یه له زانستی پزیشكیدا پێی ده‌وترێت"په‌یوه‌ست نه‌بوون به به‌كارهێنانی ده‌رمان، ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له وه‌رنه‌گرتنی ده‌رمان له‌كاتی خۆیدا، یان وه‌رنه‌گرتنی بڕی پێویستی ده‌رمانه‌كه واته وه‌رگرتنی ده‌رمانی زیاتر یان كه‌متر، ئه‌م هه‌ڵانه مه‌ترسی مردن یان توشبوون به دۆخی كتوپڕ و نائاسایی زیاد ده‌كات كه پێویستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خێرا ده‌بێت"
كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانی (NHS) ئاشكرای كردوه ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ساڵانه نزیكه‌ی 930 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت.
هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی تایبه‌ت به نه‌خۆشانی دڵ ئاگایی زۆریداوه له‌باره‌ی ئه‌م گرفته و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه نیوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی درێژخایه‌نن ناتوانن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك به‌رده‌وام بن.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه و له‌ناویاندا توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی وڵاتی چین ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی جه‌ڵده‌ی دڵن و به‌ته‌واوه‌تی ده‌رمانه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا وه‌رده‌گرن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی دڵ بۆ جارێكی دیكه به‌ڕێژه‌ی %39 كه‌مده‌بێته‌وه.
PM:05:20:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه