توێژینه‌وه‌یه‌ك: ماسی سالمۆن به پێسته‌كه‌یه‌وه بخۆن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی خۆراك ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ماسی سالمۆن به پێسته‌كه‌یه‌وه بخورێت، چونكه ئه‌م ژه‌مه سوودی خۆراكی زۆره.
لۆرا فیلدمان پسپۆڕی خۆراكه له زانكۆی "لۆنگ ئه‌یلان" له نیویۆرك، له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی"فۆكس نیوز" ی ئه‌مه‌ریكی وتویه‌تی" ماسی سالمۆن ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمیگا سێ، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وكردن ده‌دات له جه‌سته‌دا و زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی مێشك و دڵ"
ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماسی سالمۆن ده‌خۆن لایان وایه ئه‌م جۆره ماسییه گونجاو نییه به پێسته‌كه‌یه‌وه بخورێت به‌ڵام پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه هیچ زیانێكی نییه.
دیبۆرا سالڤاتۆری پسپۆڕی باوه‌ڕپێكراوی خۆراكه له زانكۆی لۆنگ ئه‌یلاند ده‌ڵێت" به‌ڵێ، خواردنی ماسی سالمۆن به پێسته‌كه‌یه‌وه بڕێكی زیاتر له ئۆمیگا 3 به له‌ش ده‌به‌خشێت به‌راورد به‌وه‌ی گۆشتی ماسییه‌كه به‌ته‌نها بخورێت، ئۆمیگا 3 یارمه‌تی زیادبوونی ئاستی كۆلیسترۆلی سوودبه‌خش له‌جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت، مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و یارمه‌تی باشتربوونی توانای بینین ده‌دات، بێجگه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌ك دژه هه‌وكردنێكی سروشتی"
پێستی ماسی سالمۆن سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پرۆتین و كۆلاجینه هه‌ردووكیان بۆ جومگه و ئێسك سوودیان هه‌یه، كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكی ئه‌مه‌ریكی ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌فتانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 230 گرام ماسی سالمۆن بخورێت وه‌ك به‌شێك له سیستمی خۆراكی سوودبه‌خش به‌دڵ."
PM:04:29:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه