‌بۆ ڕێگری کردن لە قەبزی لە مانگی ڕەمەزاندا ئه‌م ڕێنماییانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌

وێستگە ستایل-

هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بن توشی گرفتی به‌د هه‌رسی و قه‌بزی ده‌بن، دكتۆر باوان پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌م مانگه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ نه‌بن.

1-خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو
- لە نێوان بەربانگ تا پارشێو خواردنەوەی8-10 پەرداخ ئاو.
- هەروەها خواردنی ئەو خواردنانەی بڕێکی باش ئاویان تێدایە وەک شووتی، خەیار، و پرتەقاڵ.

2- زیاد وەرگرتنی ڕیشالەکان
- خواردنی بڕێکی باش لەو خواردنانەی کە ڕیشاڵیان زۆرە وەک میوە، سەوزە، و دانەوێڵە.

3- وەرگرتنی بەکتریا سوودبەخشەکان
- وەک ماست، بۆ پاڕەسنی تەندروستی شکم.

4- وەرگرتنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم
- وەک مۆز، ئەو سەوزانەی گەڵاکانی سەوزی تۆخە، و بایەم، کە یارمەتی ئارام کردنەوەی ماسولکەکانی هەرس دەدات.


PM:04:15:26/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل