پزیشكێك: گۆڕانی كتوپڕی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ر جومگه‌كان ده‌بێت
وێستگە ستایل-
دكتۆر سێرجی ئه‌شكۆفسكیخ پسپۆڕی تیشك و سۆنه‌ره، ئاگای ده‌دات گۆڕانی كتوپڕی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" كه‌شوهه‌وا له وه‌رزی به‌هاردا گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، ئه‌م گۆڕانكاریه به‌رده‌وامه له پله‌ی گه‌رمادا به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات و له‌ناویاندا جومگه‌كان، زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا توشی ئازاری جومگه‌كانیان ده‌بن، ده‌كرێت له‌ڕووی زانستیه‌وه ئه‌م دیارده‌یه به‌جۆرێك لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه ئازاره‌كه له ئه‌نجامی په‌ستانی هه‌وا و شێ له‌سه‌ر شله‌ی نێوان جومگه‌كان دروست ده‌بێت، گۆڕانی پله‌ی گه‌رما هه‌وكردنی جومگه‌كان زیاتر ده‌كات"
گۆڕانكاری و زیادبوونی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی جومگه‌كان زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی هه‌وكردنی جومگه بوون و پێشتر نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گۆڕانی پله‌ی گه‌رما هه‌ستت به‌وه كرد جومگه‌كانت زیاتر ئازاریان هه‌یه ئه‌وه ده‌بێت پشتگوێی نه‌خه‌یت و سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت.
له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ته‌نها جومگه‌كان ئازاریان تیادا دروست نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان مێژووی نه‌خۆشی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، هه‌ندێكجار هۆكاره بۆ ئازاری سه‌ر و ماندوو بوون و سه‌رگێژخواردن ته‌نانه‌ت له كه‌سانی ته‌ندروستدا.
PM:08:52:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 708
جار خوێنراوه‌ته‌وه