سه‌ردانكردنی مۆزه‌خانه وه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌كارده‌هێنرێت
وێستگە ستایل-
هه‌ست به بێزاری و خه‌مباری ده‌كه‌یت به‌هۆی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی ڕۆژانه ڕوبه‌روت ده‌بێته‌وه؟ به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه هه‌ست به سوتانی ده‌رونی ده‌كه‌یت؟ پێویستت به هۆكارێك هه‌یه بۆ ڕوبه‌ڕوبنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ت یان ده‌ته‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌یت و پێش ئه‌وه له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئاماده‌بیت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێ یه ئه‌وه له شارۆچكه‌ی"نۆشاتیل" ی سویسرا بژارده‌یه‌كی نوێی پزیشكی دراوه به هاوڵاتیانی ناوچه‌كه "پشویه‌ك بده به‌خۆت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای كاره هونه‌ریه‌كان بكه‌یت" پزیشكه‌كانیش لایان وایه كه نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كرێت سوود له سه‌ردانكردنی مۆزه‌خانه‌كان وه‌ربگرن وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یان.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ساڵی 2019 باسكراوه، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كاره هونه‌ریه‌كان ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ری باشكردنی ته‌ندروستی ده‌رونی تاك بێت و مه‌ترسی لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری و مردنی پێشوه‌خته كه‌مده‌كاته‌وه.
هاوكات كاره هونه‌ریه‌كان پشوو به مێشك و ده‌روون ده‌ده‌ن وه‌ك به‌شێك له پزیشكی خۆپاراستن، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له پێشخستنی ئه‌م پرۆگرامه.
ماریان دی رینیر به‌ڕێوبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری له شارۆچكه‌كه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 46 هه‌زار كه‌سه یارمه‌تی دانانی ئه‌م پرۆگرامه بووه، بیرۆكه‌ی ئه‌م بابه‌ته له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری له مۆنتریال وه‌رگرتوه، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڕێگایه‌یان به‌كارهێناوه نه‌خۆشییه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بووه به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی بون و ئه‌وانه‌ش كه گرفتی ڕۆیشتن یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بووه.
PM:05:33:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه