ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری چه‌ند جۆرێكی گروپی خوێنن مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه زیاتره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان له‌جۆری"A,B,AB"یه مه‌ترسی توشبوونیان به‌چه‌ند جۆرێكی بكوژی شێرپه‌نجه زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م گروپه خوێنانه نین.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتوه هه‌ڵگرانی گروپی خوێنیO- یان O+ مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس كه‌متره به‌راورد به گروپه خوێنه‌كانی دیكه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 50 هه‌زار هاوڵاتی كه هه‌ڵگری گروپه خوێنه‌كانیA, B, AB بوون ده‌ركه‌وتوه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه 55% مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان له‌جۆری O یه، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گروپی خوێنیان له‌جۆری A یه مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاتره، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2016 ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری گروپی خوێنی AB ن مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر %45 زیاتره به‌راورد به گروپه خوێنه‌كانی دیكه.
یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان سه‌باره‌ت به‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گروپه‌كانی خوێن له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رگری له‌ش بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن به‌هۆی گۆڕانكاری له‌خانه ته‌ندروسته‌كان جیاوازه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌ستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و گروپه‌كانی خوێن پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه چونكه ته‌نها گروپی خوێن نییه كه به‌رپرسه له توشبوون به‌شێرپه‌نجه به‌ڵكو خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره و بۆماوه و لایف ستایل كاریگه‌ریان له‌سه‌ر توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت.
PM:05:33:24/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 5616
جار خوێنراوه‌ته‌وه