نۆ هۆکار کە پێویست دەکات پشکنینی بۆری خوێن بکەیت
وێستگە ستایل-
نەخۆشییەکانی بۆری خوێن بە پێی تێپەڕبونی کات دروست دەبن، بەڵام زۆرگرنگە کە ئەگەر کەسێک ئەم هۆکارە مەترسیدارانەی لای خوارەوەی تیابوو، بە شێوەیەکی ڕێک و پێک پشکنین بۆ سەلامەتی و ساغی بۆرییەکانی خوێنی بکات، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ كردوه.
1- بونی نەخۆشییەکانی دڵ " ئەم کەسانە زۆر گرنگە زوو زوو پشکنینی بۆری خوین بکەن
2-ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵه بەتایبەت پیاوان
3-ئەو کەسانەی جوڵەیان زۆرکەمە و زیاتر دانیشتون لە ڕۆژدا
4-ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یاخود قەلەون
5-ئەو کهسانەی جگەرە دەکێشن
6-ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە
7- ئەو کەسانەی بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە
8- ئەو کەسانەی بەرزی چەوری خوێن وبەرزی کۆڵیستڕۆلیان هەیە
9- ئەو کەسانەی پێشتر توشی جەڵتەی دڵ یاخود مێشک بوون
PM:04:24:24/03/2025
ئهم بابهته 572
جار خوێنراوهتهوه