گلێنەی قوچەکی چی‌یه؟
وێستگە ستایل-
ئەم نەخوشیه بریتیەله دروستبوونی ناڕێكی له‌سه‌ر رووی گلێنەی چاو وه هەروەها تەنك بوونەوەی گلێنەی چاو، لەتەمەنی مێرد مندالیەوە دەستپێدەكات هه تا تەمەنی 30 ساڵی، دكتۆر میران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌م گرفته‌ی چاو ده‌كات له‌م بابه‌ته‌دا.
نیشانەكانی بریتین له:
-لێل بوونی بینین
-هەستیاری به رووناكی
- ئەوانەی چاویلكه یان هەیه زوو زوو ئاستی بینینان دادەبەزێت و چاویلكه دەگۆرن.
هۆكارەكانی چین؟
-مێژووی خێزان، واتا كەسێك له خێزانەكه دا هەمان نەخوشی هەبێت.
-خوراندنی به رده وام و هه ستیاری چاو هه رله مندالیه‌وه.
-داون سیندروم
-مارفان سیندروم
-ئیهلەر سیندروم
ڕێگاکانی چاره سه ركردنی:
به پێی تەمەن و ئاستی نه خوشیەكە دەگوڕێت، ئەویش پزیشكی چارەسەركار دیاری دەكات، بریتین له:
-چاویلكه له قوناغی سەره‌تادا
-جۆرێكی تایبه‌ت له هاوێنەی چەسپاو.
-جێگیركردنی گلێنەی چاو له ڕێگەی تیشك و مادده‌ی ڕایبوفلاڤین.
-گۆرینی گلێنه ی چاو
ئەم چارەسەرە كاتێك دەبێت كه نەخۆشییەكه له قۆناغی سەره‌تادا دەستنیشان و چارەسه‌ر نەكرابێت.
PM:02:34:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه