‌ئایا خانمانی دووگیان دەتوانن بۆیەی قژ و کیراتین بەکاربهێنن لەماوەی دووگیانیدا؟

وێستگە ستایل-

هەندێك لە توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەکارهێنانی بۆیەی قژ سەلامەتە چونکە تەنها بڕێکی کەم لەو ماددەیە هەڵئەمژرێتە ناو خوێن و ئەگاتە کۆرپەلە بەڵام هەندێ توێژینەوەش هەن کە ئەڵێن سەلامەت نییە، ‎دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"پزیشکان ڕێنمایی خانمان دەکەن هه‌تا دوای12 هەفتەی سەرەتای دوگیانی هیچ بۆیەیەکی قژ بەکار نەهێنن، بەڵکو ئەتوانرێت هایلایتی قژ یاخود خەنە بەکاربهێنرێت""

‎دوای ئەو ماوەیەش کە بەکاری هێنا پێویستە
‎1ـ دەستکێش بەکاربهێنێت.
‎2-بۆ ماوەیەکی کەم بە قژەکەوە بمێنێتەوە.
‎3-دوای تەواو بوون زۆر جوان بشۆرێتەوە.
‎4-لە شوێنێکی کراوە بەکاربهێنرێت، بەهۆی بوونی ماددەی فۆرماڵدیهایدی زیانبەخش نابێت لە ماوەی دوگیانیدا کیراتین بەکاربهێنرێت.


PM:02:14:23/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل