پزیشكێك: كاتێك هاوێنه‌ی ده‌ستكرد له‌چاوتاندایه مه‌چنه گه‌رماو
وێستگە ستایل-
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی گرفتی لاوازی توانای بینینان هه‌یه ناچارن بۆ كاره ساده‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌شیان هاوێنه‌ی ده‌ستكرد له‌چاویاندا هه‌بێت، هه‌ندێك له‌وان له‌بیری ده‌كه‌ن له‌كاتی چونه گه‌رماو هاوێنه‌كان له‌چاویاندا لاببه‌ن.
دكتۆر جه‌یمس كیلی پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاوه له سه‌نته‌ری كیلی ڤیجن تایبه‌ت به هافینتۆن پۆست وتویه‌تی" گه‌رماوكردن به هاوێنه‌ی ده‌ستكرده‌وه مه‌ترسیداره چونكه ئاوی به‌لوعه خاوێن نییه و وردیله زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی تیادایه، به‌ركه‌وتنی چاو به‌م وردیلانه مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردنی چاو زیاد ده‌كات به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه هه‌ست به ئازاری زۆری چاو ده‌كات ته‌نانه‌ت هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌گاته له‌ده‌ستدانی بینایی چاو"
دكتۆره ماریا مۆنتیرۆ له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆربیس فلاینگ تایبه‌ت به چاو وتویه‌تی" له‌چاوكردنی هاوێنه‌ی ده‌ستكرد له‌كاتی گه‌رماو كردن‌دا هه‌مان مه‌ترسی له‌چاوكردنی هاوێنه‌ی ده‌ستكردنی هه‌یه له‌كاتی مه‌له كردن‌دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی ئاوی گه‌رما و مه‌له‌وانگه‌كان به‌كتریای زیانبه‌خش توشی چاو ببێت، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت مه‌ترسیداره"
ته‌نها مه‌ترسی له له‌چاوكردنی هاوێنه‌ی ده‌ستكرد له گه‌رماو توشبوونی چاو نییه به هه‌وكردن به‌ڵكو واده‌كات هاوێنه‌كه نه‌رم و لیق ببێت و وه‌ك پێشوو كه‌سی چاره‌خواز سوودی لێوه‌رنه‌گرێت پاش ته‌ڕبوونی به ئاسانی له‌چاو نایه‌ته ده‌ره‌وه و بینین لێڵ ده‌كات و چاو وشك ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره له ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه.
PM:03:21:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه