شێرپه‌نجه مه‌ترسییه‌كه هه‌ڕه‌شه له زۆرینه‌ی زینده‌وه‌ران ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی زینده‌وه‌ره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی یان له ئاسمان و قوڵای ده‌ریا و زه‌ریاكان یه‌ك خاڵی لاواز و هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش توشبوونه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
تیمێكی پزیشكی له زانكۆی ئه‌ریزۆنا له ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی 10 ساڵی له‌سه‌ر 16 هه‌زار سامپڵ ئه‌نجامداوه له كۆمه‌ڵه‌ی بڕبڕه‌داره‌كان، ئه‌وانیش مه‌مكداره‌كان و باڵنده و خشۆكه‌كان و هه‌ندێك جۆری ماسی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نهێنیه‌ی پشت توشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بزانرێت.
ڕیچارد بیتۆ پزیشك و زانای بواری په‌تازانییه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌رچی پێشتر ده‌وترا ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی قه‌باره‌ی جه‌سته‌یان گه‌وره‌یه مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه زۆره به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه زیادبوونی قه‌باره‌ی جه‌سته په‌یوه‌ندی سه‌ره‌كی نییه به زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه"
دكتۆر كارلۆ مالی سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی" هه‌تا ئه‌م دواییانه زانیاری ته‌واومان نه‌ده‌زانی له‌باره‌ی توشبوونی هه‌ندێك جۆری مار ه سه‌گ و مشك به شێرپه‌نجه"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی زانستی Cancer Discovery بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تیایدا كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له 99 سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری ئاژه‌ڵان به‌شداریان كردوه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه هه‌ندێك جۆری ئاژه‌ڵ زیاتر توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت، هه‌ندێك له كرتێنه‌ره‌كان ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه %63 یه و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش كه ته‌مه‌نیان كورته و به‌رگی جه‌سته‌یان لاوازه مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه زیاتره.
پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مه‌مكداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسی توشبوونیان به وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی و نا شێرپه‌نجه‌ی‌یی زۆره و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به قه‌باره و درێژی و ته‌مه‌نی زینده‌وه‌ره‌كه، بۆنمونه فیل و نه‌هه‌نگ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه كه‌مه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی لاشه و هه‌بوونی ئه‌و كرۆمۆسۆمانه بێت كه به‌رگریان هه‌یه بۆ شێرپه‌نجه وه‌ك TP53، هاوكات هه‌ندێك جۆری مار لاشه‌یان به‌رگری هه‌یه دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
له‌پاش ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پسپۆڕان كار ده‌كه‌ن بۆ زانینی ستراتیجیه‌تی سروشت كه له هه‌ندێك بونه‌وه‌ردا هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پاش ئه‌وه بنرێت ئه‌ویش پاراستنی مرۆڤه له توشبوون به‌شێرپه‌نجه.
PM:02:48:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه