توێژینه‌وه‌یه‌ك: بوون به دایك و باوك كارده‌كاته سه‌ر مێشك
وێستگە ستایل-
دایكایه‌تی و باوكایه‌تی هۆكارن بۆ دڵه‌ڕاوكێ و سترێس و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوه‌ی دایك و باوك ده‌بێت چرچی له‌سه‌ر ڕوخساریان ده‌رده‌كه‌وێت و قژیان سپی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر مێشكی دایك و باوك و یارمه‌تی مانه‌وه‌یان ده‌دات به گه‌نجی.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی بون به دایك و باوك ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیان كه په‌یوه‌ندی به ڕه‌فتاره‌وه هه‌یه به‌هێزه ئه‌م به‌شه‌ش له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن لاواز ده‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی هه‌ر منداڵێك ئه‌م به‌شه‌ی مێشك زیاتر چالاك ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر.
ئه‌دوینا ئۆرشاد توێژه‌ر له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ییل به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌ی كردوه و وتویه‌تی"ئه‌م بابه‌ته سه‌لماندویه‌تی چالاكبوونی ئه‌م به‌شه‌ی مێشك واده‌كات به‌شه‌كانی مێشك په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه نه‌پچڕێت، به‌وه‌ش مێشك به گه‌نجی ده‌مێنێته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی منداڵیان نییه"
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو ئه‌م بابه‌ته دایك و باوكی بایلۆجیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ته‌واوی جۆره‌كانی خێزان و دایك و باوك ناگرێته‌وه به‌گوێره‌ی جۆری ژیانكردنیان، چونكه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به هۆكاری ژینگه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به باوانه‌وه هه‌یه.
PM:03:02:13/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه