دوای كشانه‌وه‌ی واشنتۆن.. كاره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌گۆڕێت
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی نوێ كه ده‌ست ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" كه‌وتوه تیایدا هاتووه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه گۆڕیوه و ته‌نها ماوه‌ی یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستی بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه به‌كاره‌كانی بدات پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ندامێتی.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ڕێكخراوه‌كه له به‌رواری 10 ی 3 له‌لایه‌ن رائول تۆماس یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوه‌كه وه‌ك زنجیره چاكسازیه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی ڕێكخراوه‌كه، پاش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا"دۆناڵد تره‌مپ" له كشانه‌وه‌ی له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بوه و %18 ی تێچووی ڕێكخراوه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتوه، ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌هاوكاری دروستكردنی ڕێكخراوه‌كه پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌م بابه‌ته‌ی تێكداوه و ڕێكخراوه‌كه ئێستا به‌دوای لایه‌نی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌م ڕێكخراوه چاره‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه ژماره‌یان 9473 كه‌سه له سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی كاركردنن له جنێف ی پایته‌ختی سویسرا كه یه‌كێكه له گرانترین وڵاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
PM:02:29:13/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه