ئەمرۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی بەرزە پەستانی چاوە
وێستگە ستایل-
زەختی چاو یان ئاوی ڕەش یەکێکە لە نەخۆشییەکانی چاو کە دەبێتە هۆی لەدەستچوونی بینایی ئەگەر چارەسەری نەکرێت، ئەم نەخۆشییە بەهۆی زیادبوونی پەستانی ناوەوەی چاو دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەماری چاو، دكتۆر حهسهن پزیشكی نهخۆشییهكانی چاو لهم بابهتهدا زانیاری زیاتری لهسهر ئهم حاڵهته خستۆته ڕوو.
پەستانی چاو:
- پەستانی چاو لە ڕێژەی 5-20 ئاساییە.
- لە بەیانیاندا کەمێک بەرزترە و لە ئێواراندا نزمتر دەبێتەوە.
- کاتێک پەستانی چاو لە20 زیاتر بێت، دەماری چاو لاواز دەبێت و بینایی لە مەترسیدایە.
هۆکارەکان:
1-تەمەن: لە تەمەنی 40 ساڵییەوە ئەگەری تووشبوون زیاد دەکات.
2-بۆماوە: ئەگەر لە بۆماوەدا باو باپیران ئاوی ڕەشی هەبێت، ئەگەری تووشبوونت زیاترە.
3-نەخۆشییەکانی وەک: شەکرە، بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ.
4-بەکارهێنانی دەرمانی ستیرۆیدی: بەکارهێنانی زۆری ئەم دەرمانانە دەبێتە هۆکاری زەختی چاو.
چارەسەر:
- دەرمان: بەکارهێنانی قەترەی چاو کە پەستانی چاو دابەزێنێت.
- نەشتەرگەری: لە هەندێک حاڵەتدا نەشتەرگەری پێویست دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی چاو.
پێشگیری
- پشکنینی چاوی بەردەوام بکە بۆ دۆزینەوەی زووی نەخۆشییەکە.
- کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و بەرزی فشاری خوێن.
PM:01:34:13/03/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه