بابهتێكی گرنگ بۆ ئهو كهسانهی دهپرخێنن
وێستگە ستایل-
ئەگەر خۆت یان کەسێکی ناسیاوت نەخۆشیی(پرخە) یان کۆنیشانەی وەستانی لەناکاوی هەناسە لەکاتی خەوتنی هەیە ئهو ئهم بابهتهی دكتۆر زانا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو زانیاری زیاتری تیادایه لهسهر ئهم حاڵهته.
ئهم پزیشكه دهڵێت"دەرمانی تیرزیپەتاید (زێپباوند) هیوایەکی نوێ بۆ تووشبووانی نەخۆشیی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن،
دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا، لە کۆتایی دیسەمبەری ساڵی2024، دوای چەند توێژینەوەیەکی پوخت، ڕێگەی بە بەکارهێنانی دەرمانی جۆری دەرزی (تیرزیپەتاید یان زێپباوند) دا کە دەتوانرێت لە پاڵ کەم کردنەوەی کێشی نەخۆش، بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەکاربێت."
سهبارهت به دهرمانهكه دكتۆر زانا دهڵێت"دەرمانی تیرزیپەتاید، لە گروپی دەرمانە دژە شەکرەکانە کە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرەی جۆری دوو، بۆ دابەزاندنی کێشی لەش لەو کەسانەی کە قەڵەون، لە دوا توێژینەوەش وەک ئاماژەی پێدرا، بۆ نەخۆشیی کۆنیشانەی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن، بەکاردێت."
گرنگیی ئەو دەرمانە لە دوو خاڵدایە:
یەکەمیان: زۆربەی تووشبوان بە کۆنیشانەی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن لە هەمان کاتدا کێشی لەشیان زۆرە و دەتوانن بە دەرمانەکە کێشی لەشیان کۆتتڕۆڵ بکەن.
دووەمیان: بۆ ئەوانەی کە نایانەوێت یان ناتوانن ئامێری (CPAP) بۆ نەخۆشیی پڕخە یان کۆنیشانەی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن بەکاربهێنن، ئەوا دەتوانن دەرمانی تیرزیپەتاید وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.
PM:01:07:13/03/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه