ئایا ته‌واوكاری خۆراكی پرۆبایۆتیك سوودی هه‌یه یان ته‌نها ڕیكلامی بازرگانییه؟
وێستگە ستایل-
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌نراوه به ڕیكلامی ته‌واوكاری خۆراكی"پرۆبایۆتیك" و سووده زۆره‌كانی، ئه‌مه‌ش وایكردوه پرسیار له‌سه‌ری دروست ببێت، ئایا به‌ڕاستی ئه‌مه سوودی ته‌ندروستی هه‌یه یان ته‌نها ڕیكلامی بازرگانییه و ئه‌گه‌ر بخورێت چی به‌سه‌ر جه‌سته ده‌هێنێت؟
دكتۆره تریشا باسریتشا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌كۆلێجی پزیشكی زانكۆی هارڤارد له‌باره‌ی ڕیكلامی ئه‌م ته‌واوكاره خۆراكیه وتویه‌تی" ئه‌م بابه‌ته هاوتای به‌ڵگه زانستیه‌كان یه‌ك نییه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پرۆبایۆتیك زینده‌وه‌ری وردی سودبه‌خشه و له به‌كتریا سودبه‌خشه‌كان دروست ده‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له گه‌ده‌ی مرۆڤدا هه‌یه، به خواردنی خواردنی ترشێندراو وه‌ك ماست و ترشیات و هه‌ندێك ته‌واوكاری خۆراكی له‌ناو گه‌ده‌دا دروستده‌بن، به‌ڵام ڕێنمایی كه‌مینه‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ته‌واوكاری خۆراكی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕیكلامی بۆ ده‌كرێت"
ئه‌م پزیشكه وتویه‌تی"زۆر به ده‌گمه‌ن ڕێنمایی نه‌خۆشه‌كانم ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پریبایۆتیك به ته‌واوكاری خۆراكی وه‌ربگرن، شۆك ده‌بن به‌شێكیان كاتێك ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ته‌واوكاره خۆراكیانه‌یان پێده‌ڵێم به به‌ڵگه‌وه، باشترین جێگره‌وه‌ی ته‌واوكاری خۆراكی پرۆبایۆتیك ئه‌و خۆراكانه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ و هه‌تا خۆراكه‌كانی ڕۆژانه زیاتر هه‌مه‌چه‌شن بێت ئه‌وه ته‌ندروستی مرۆڤ باشتر ده‌بێت و مایكرۆبیۆمی هه‌مه‌چه‌شن له گه‌ده‌دا دروست ده‌بێت"
دكتۆره تریشا ده‌شڵێت" ته‌نها له چه‌ند حاڵه‌تێكی زۆر كه‌مدا وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن زۆر به‌كارده‌هێنن یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی گه‌ده‌یان هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه به‌شێك له گه‌ده‌یان لێكراوه‌ته‌وه ڕێنماییان ده‌كه‌ین ئه‌م ته‌واوكاره خۆراكیه بخۆن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هێشتا به‌ڵگه‌ی زیاتری ده‌وێت و به‌كارهێنانیان پێویستی به چاودێری و ڕێنمایی پزیشك هه‌یه"
PM:04:34:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه