چه‌ند ڕاستیه‌ك له‌باره‌ی ئیکۆی دڵ
وێستگە ستایل-
ئەم ئامێرە بە هەمان شێوەی ئامێری سۆنار درووست کراوە بەڵام زیاتر ڕێکخراوە بۆ بەکارهێنانی لە پشکنینی دڵ، دکتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره ورده‌كاری زیاتری باسكردوه.
ئه‌م ئامێره بەکاردێت بۆ:
1-بینینی ناوەوەی دڵ، شێوەی سکۆڵە و گوێچکەڵەکان
2-بینینی زمانەکانی دڵ
3-پشکنین بۆ بوونی هەوکردنی زمانەکانی دڵ
4-مژاردنی ئاستی توانای دڵ لە دەرکردنی خوێن بۆ لاشە
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"ئەوەی کە بەهەڵە لای خۆمان بڵاوبووەتەوە، ئەوەیە هەندێک کەس وا دەزانن بە کردنی ئیکۆ ئیتر پزیشک دەتوانێت بڵێت دەماری دڵت گیراوە یان نا؟ نەخێر ئەمە لە توانای ئیکۆ نییە. بەداخەوە نەخۆش هەبووە چووە پارەی ئیکۆی داوە و کە بینیویەتی نۆرمالە خۆی ئاسوودە کردووە کە ئەم دڵی سەلامەتە بەڵام لە ڕاستیدا گیرانی دەماری دڵی هەبووە."
دكتۆر زانیار باس له‌وه ده‌كات، گیرانی دەماری دڵ تەنها بە پشکنینی (سی تی) یان قەستەرە دەردەکەوێت ئەویش نابێت خەڵک سەربەخۆ داوای بکات هەتا پزیشک پێشتر هەڵسەنگاندنی بۆ نەکردبێت چونکە گیرانی دەماری دڵ بەپێی نیشانەکان چارەسەر دەکرێت.
PM:04:11:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه