پیاوێك 100 ڕۆژ به دڵێكی ده‌ستكرده‌وه ژیاوه
وێستگە ستایل-
پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، بوه به‌یه‌كه‌م كه‌س له‌جیهاندا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتوه پاش ئه‌وه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری دڵێكی ده‌ستكردی بۆ دانراوه.
نه‌خۆشخانه‌ی"سانت ڤینسنت" له سیدنی ئاشكرای كردوه نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پاش ئه‌وه‌ی توشی سست بوونی دڵی بووه و دڵی ده‌ستكردی بۆ به‌كارهێنراوه ئه‌ویش موزه‌خه‌یه‌كی په‌مپكردنی خوێنه له تیتانیۆم دروستكراوه و 100 ِۆژ پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵی بۆ بكرێت له ئه‌مساڵدا.
مانگی فه‌برایر ی ئه‌مساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه دڵی به‌خشه‌رێك وه‌ربگرێت بۆ ماوه‌ی 100 ڕۆژ ئه‌م دڵه ده‌ستكرده‌ی بۆ دانراوه و پاش ئه‌وه دڵی كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره نه‌خۆشێك به‌دڵێكی ده‌ستكرده‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه بمێنێته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئامانجی درێژخایه‌ن له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه بگه‌نه قۆناغێك دڵی ده‌ستكرد بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌كاربهێندرێت بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی دڵیان بۆ بكرێت.
PM:04:02:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه