‌پزیكشێك: وه‌رگرتنی فۆلیك ئه‌سید له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا پێویسته‌

وێستگە ستایل-

لە کاتی دووگیانیدا دایک پێویستی بە چەندین ماددەی خۆراکی و ڤیتامین هەیە بۆ دڵنیابوون لە گەشەی ئاسایی کۆرپەلە، بۆیە لە کاتی دووگیانیدا پێویستی بە خۆراکی تەندروست و ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکان هەیە و یەکێک لەوانەش ترشی فۆلیکە، دكتۆره‌ جوانیتا پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی وه‌رگرتنی فۆلیك ئه‌سید ی له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا باسكردوه‌.
 

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"ترشی فۆلیک زۆر گرنگە بەتایبەت لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، ترشی فۆلیک مادەیەکی سەرەکییە بۆ گەشەکردنی ئاسایی کۆرپەکەت، یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە زۆرێک لە نەخۆشی زگماکی مێشک و بڕبڕەی پشتی منداڵ."

پێدانی ترشی فۆلیک بە خانمانی دووگیان یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە:

1-هەندێک نائاسایی زگماکییەوە لە ئەنجامی دانەخستنی بۆری دەماری کۆرپەلە، وەک:
-کیسی پشت Spina bifida
-دروستنەبوونی مێشک

2-لێوی کەروێشکی لە کۆرپەلەدا.
3-لە ڕێگای کەم خۆێنییەوە
4-خراپی گەشەکردن و کەمی کێشی لەدایک بوون.
5-لەبارچوون و لەدایکبوونی پێشوەختە.


PM:03:46:12/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌