پسپۆڕێك: خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌م كاته‌دا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی ڕوسی ئاگای ده‌دات له خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو ڕاسته‌وخۆ پێش نوستن، چونكه ئه‌مه نوستن تێكده‌دات و به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه ناچار ده‌بێت چه‌ندجارێك جێگای نوستنه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، چه‌ندجارێك هه‌ستان له‌جێگای نوستن كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالیتی خه‌و ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه به‌درێژای ڕۆژ هه‌ست به ماندوێتی و خه‌واڵوی ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باشتر وایه به‌دیاریكراوی له‌خواردنه‌وه‌ی ئاو دوور بكه‌ونه‌وه پێش نوستن ئه‌وانه‌ن كه توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و گورچیله‌ن ، چونكه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ناو ئه‌م نه‌خۆشانه هۆكاره بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیادده له جه‌سته‌دا، به‌وه‌ش په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێ ده‌ئاوسێت و په‌ستانێكی زیاتر له‌سه‌ر له‌ش دروستده‌بێت.
هاوكات خانمانی دووگیان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرفتی ڕانه‌گرتنی میزیان هه‌یه باشتره پێش نوستن ئاو نه‌خۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه خه‌ویان تێكنه‌چێت.
PM:05:33:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه