بۆ ڕۆژویه‌كی ته‌ندروست پارشێوان ئه‌م خواردنانه بخۆن
وێستگە ستایل-
ڕۆژوه‌وانه‌كان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ژه‌می پارشێو ده‌خۆن، زۆر كه‌س له‌باره‌ی ژه‌مێكی ته‌ندروست پرسیار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژه‌كه‌یان ته‌ندروست بن.
دكتۆره ئه‌سما مامۆستایه له‌كۆلێجی پزیشكی زانكۆی مه‌نسوره باسی له‌وه كردوه" ژه‌می ته‌ندروست یارمه‌تی ڕۆژوه‌وان ده‌دات ووزه‌ی جه‌سته‌ی بپارێزێت له‌ماوه‌ی ڕۆژدا، باشتریش وایه دره‌نگ ژه‌می پارشێو بخورێت و خورما له پارشێودا بخورێت چونكه بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و مه‌گنسیۆمی تیادایه و پارێزگاری له شه‌كری خوێن ده‌كات له‌ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوندا"
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌شڵێت" خه‌یار و شووتی بخه‌نه ژه‌می پارشێو، چونكه هه‌ردووكیان %90 بۆ %99 ئاو له پێكهاته‌یاندا هه‌یه و ڕێگری ده‌كه‌ن له وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش و مه‌ترسی دروستبوونی برین و هه‌وكردنی گه‌ده كه‌مده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه شه‌كری ئاڵۆز له پێكهاته‌یاندا هه‌یه وه‌ك برنج و شۆفان و ئاردی گه‌نمه‌شامی، ئه‌مانه‌ش پارێزگاری له ئاستی شه‌كر ده‌كه‌ن له خوێندا له‌ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوندا"
ئه‌م پزیشكه به‌باشی ده‌زانێت له‌ژه‌می پارشێو شیرینی و چه‌وری ئاڵۆز نه‌خورێت، له‌كاتی خواردنی ژه‌می پارشێو ئاو نه‌خورێته‌وه چونكه هه‌رسی گه‌ده ئاڵۆز و قورس ده‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرفتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یان هه‌یه دوو كاتژمێر پێش پارشێو بخه‌ون.
باشتریش وایه له ژه‌می پارشێودا چا و قاوه زۆر نه‌خورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته له وشكبوونه‌وه پارێزراوبێت به‌هۆی زۆر میزكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ زیادبوونی هه‌ستی تینوێتی.
PM:05:12:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه