خواردنی جۆرێك میوه ئه‌گه‌ری توشبوون به خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
گه‌ده‌ی ته‌ندروست یارمه‌تی هه‌رسكردنی خواردن ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، به‌وه‌ش پێكهاته خۆراكیه‌كان باشتر له‌گه‌ده‌وه هه‌ڵده‌مژرێت و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه.
ڕه‌نگه زۆرینه ئاگادار نه‌بن له كاریگه‌ری گه‌ده‌ی ته‌ندروست له‌سه‌ر باری ده‌رونی، له‌كاتێكدا %90 ی سیرۆتۆنین و زیاتر له %50 ی دۆپامین كه به‌رپرسی هه‌ستكردنن به به‌خته‌وه‌ری له‌لایه‌ن گه‌ده‌وه دروستده‌كرێت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" ڕۆژانه خواردنی یه‌ك سێ‌و له بینینی پزیشك دوورت ده‌خاته‌وه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه خواردنی یه‌ك پرته‌قاڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه له خه‌مۆكی ده‌تپارێزێت"
دكتۆر راج میهتا پزیشكه له كۆلێجی پزیشكی زانكۆی هارڤارد، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی داتایان له‌سه‌ر زیاتر له 30 هه‌زار ئافره‌ت وه‌رگرتوه و ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی مزره‌مه‌نیه‌كانیان زۆر خواردوه، مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌مۆكی كه‌متر بووه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی مزره‌مه‌نی ناكه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ڕۆژانه یه‌ك پرته‌قاڵی قه‌باره مامناوه‌ند بخۆن، مه‌ترسی توشبوونتان به خه‌مۆكی به‌ڕێژه‌ی %20 كه‌مده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كه یارمه‌تی زیادبوونی ڕێژه‌ی به‌كتریا سووده‌بخشه‌كانی گه‌ده ده‌دات و دژه هه‌وكردنه و سیرۆتۆنین و دۆپامین ده‌گه‌یه‌نێت به مێشك"
PM:05:34:10/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه