‌فایبرۆید یان گرێی ڕیشاڵی منداڵدان چییە؟

وێستگە ستایل-

فایبرۆید گرێی ناشێرپەنجەییە کە لەسەر یان لەناو مناڵداندا گەشە دەکات، دكتۆره‌ فاتمه‌ پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان ومنداڵبوون، له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی باسكردوه‌.
 
هۆکارەکانی فایبرۆید؟
1-ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن 
2-بۆماوەیی بەهۆی جیناتەوە                  
3-قەڵەوی و بەرزی پەستانی خوێن خواردنی ناهاوسەنگ چەندین هۆکاری تر.

نیشانەکانی چین؟
نیشانەکانی بەپێی شوێن و ژمارەو قەبارەی گرێیەکان دەگۆڕێت
1-ڕەنگە هیچ نیشانە و ناڕەحەتیەک دروست نەکات .
2-خوێن بەربوونی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانە
3-ئازاری سک و دروست کردنی پەستان لەسەر میزڵدان و بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵە ئەمەش ئەبێتە هۆی میز ڕانەگرتن و قەبزی.
4-ئازار لەکاتی جووتبوون.
5-نەزۆکی ولەبارچوون و لەدایک بوونی پێش وەختە لە هەندێک حاڵەتدا.

چۆن چارەسەر دەکرێت؟
1-تەنها چاودێری کردن ئەگەر ‌هیچ ناڕەحەتی و نیشانەیەکی دروست نەکرد
2-دەرمان(هۆرمۆنەکان)
3-نەشتەرگەری کە گرێکە لائەبرێت یان لە هەندێک حاڵەتدا مناڵدان لائەبرێت


PM:05:30:10/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل