هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام خه‌وی ناخۆش ده‌بینن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه، به‌رده‌وام دوباره بوونه‌وه‌ی بینینی خه‌ونی ناخۆش كه وابكات كه‌سه‌كه خه‌به‌ری ببێته‌وه، ته‌مه‌نی له ناوه‌ند بۆ به‌ته‌مه‌ن بێت ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه له پێگه‌ی Science Alert بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌بیدیمی ئۆتیكۆ مامۆستای ئه‌كادیمی له په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینه‌وه له زانكۆی بێرمنگهام وتویه‌تی" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ساڵی 2022 له ClinicalMedicine بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ده‌كرێت له‌ڕێی خه‌و بینینه‌وه زانیاری زۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشكی كه‌سه‌كان بزانرێت"
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌شداربوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ی كه له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندا بوون، هه‌فتانه خه‌وی ناخۆشیان بینیوه چوار جار زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان هه‌بووه و كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانیش دوو جار زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه بێ چاره‌سه‌ره هه‌بووه، بابه‌ته‌كه له‌ناو پیاواندا زیاتر بڵاوه به‌راورد به خانمان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشییه، بینینی خه‌ونی ناخۆش ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، زۆرجار پاش چاره‌سه‌ر كردنی خه‌وی ناخۆش توانای یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه باشتر بووه.
PM:05:27:10/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه