پزیشكێك: خانمان ئه‌م نیشانانه پشتگوێ مه‌خه‌ن
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی گشتی خانمان ئاگای ده‌داته خانمان چه‌ند نیشانه‌یه‌ك پشتگوێ نه‌خه‌ن كه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به جۆرێك شێرپه‌نجه‌ی بكوژ، ساڵانه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران ئافره‌ت گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خانمان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان كه نیشانه‌كانی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دیكه تێكه‌ڵاو بكرێت، له‌ئێستادا ته‌نها یه‌ك له‌كۆی 5 توشبووی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه له قۆناغی پێشوه‌خته‌دا ده‌ستنیشان ده‌كرێن پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به ته‌واوی جه‌سته‌دا بڵاوببێته‌وه.
دكتۆره ئه‌لێكس میسیك ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر خانمان له‌باره‌ی نیشانه‌كان شاره‌زایی و زانیاریان هه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانن نه‌خۆشییه‌كه‌یان زوو ده‌ستنیشان بكه‌ن"
باوترین نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دا:
-ئاوسانی سك
-ئازاری توند له ناوچه‌ی حه‌وز و هه‌ستكردن به نائارامی
-هه‌ستكردن به‌تێری له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كان
-زوو زوو میزكردن
-ئازار له‌كاتی سێكس
-ئاوسان و ئازاری قاچ
-هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام
-ناڕێكی سوڕی مانگانه
-ئازاری به‌رده‌وامی پشت به‌بێ بونی هۆكار
PM:04:43:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه