توێژینه‌وه‌یه‌ك: دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی مێشك له خانماندا زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه، دڵه‌ڕاوكێی درێژخایه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی مه‌ترسی توشبوونه به جه‌ڵده‌ی مێشك به‌تایبه‌ت له‌ناو گه‌نجاندا، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م بابه‌ته كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر خانمان هه‌بێت به‌راورد به پیاوان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌گۆڤاری" زانستی ده‌مار" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند بۆ زۆر دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك زۆره، له‌به‌رامبه‌ردا له‌ناو پیاواندا ئه‌م په‌یوه‌ندیه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه"
دكتۆر لۆرین پاتریك مامۆستا له زانكۆی كالیفۆرنیا سان فرانسیسكۆ وتویه‌تی" توێژینه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه دڵه‌ڕاوكێی درێژخایه‌ن زیان به ملوله‌ی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك زیاد ده‌كات، حاڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شداربوانه ده‌ركه‌وتوه كه به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه"
هۆكاری زیاتر توشبوونی خانمان به‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماندوێتی و سه‌رقاڵیان به كاری خێزانی و كاری ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بێت.
باوترین نیشانه‌كانی جه‌ڵده‌ی مێشك:
- مێروله‌كردن، یان لاوازبوونی كتوپڕی ڕوخسار یان په‌له‌كان به‌تایبه‌ت له یه‌ك لای جه‌سته.
-كتوپڕ قورسبوونی قسه‌كردن.
-تێكچوونی هاوسه‌نگی و سه‌رگێژخواردن.
-ئازاری توندی سه‌ر به‌بێ بوونی هۆكاری ڕوون و دیار.
هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ داوای یارمه‌تی پزیشكی كتوپڕ بكه، چونكه چاره‌سه‌ری كتوپڕ مه‌ترسی مردن و ئیفلیج بوون كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:04:19:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه